هۆشداری هەڵسانی لافاو و بارانی بەخۆڕ بۆ پارێزگاکانی باکوور دەدرێت
دەزگای کەشناسی تورکیا هۆشداری بارانی بەخۆڕ و هەڵسانی لافاو بۆ چەند پارێزگایەکی باکوور دایەوە.
دەزگای کەشناسی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هۆشداریی هەڵسانی لافاو و بارانی بەخۆڕ بۆ پارێزگای باتمان، سێرت، مێردین، مووش، بینگۆل، ئیدر، شرنەخ، هەکاری، وان و بەدلیس دایەوە.
دوێنێ بەهۆی بارانی بەخۆڕ و هەڵسانی لافاو لە پارێزگاکانی دیاربەکر و باتمان ٥ کەس گیانیان لە دەست دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.